حه‌كیم به‌شداری له‌ده‌ستپێكى كاره‌كانى كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات

الجمعة 14 شباط 2020 - 15:40

حه‌كیم به‌شداری له‌ده‌ستپێكى كاره‌كانى كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات

 به‌غدا- اه‌ع 

 
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى، به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى 56هه‌مین خولى كۆنگره‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى میونشن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌شداریكردنى حه‌كیم وه‌كو دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ك دێت بۆ ئاماده‌بوونى كاراى عێراق له‌گۆڕه‌پانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،وهه‌روه‌ها بۆ ده‌رخستنى بۆچوون وهه‌ڵوێسته‌كانى عێراق به‌رامبه‌ر دۆسییه‌ هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌په‌یوه‌ندى به‌ئاسایشه‌وه‌ هه‌یه‌".
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو"له‌په‌راوێزی ئه‌و كۆنفرانسه‌دا ژماره‌یه‌ك دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای جیهان ده‌بێت و به‌شداریشی له‌زنجیره‌ گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌بارودۆخی ناوچه‌كه‌و جیهانی له‌باره‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشه‌وه‌ ده‌كات".