مه‌رجعیه‌تى ئاینى سه‌ركۆنه‌ى ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر مامۆستایان زانكۆ ومامۆستایانى قوتابخانه‌ وكارمه‌ندانى هاتوچۆ ده‌كات

الجمعة 14 شباط 2020 - 12:57

مه‌رجعیه‌تى ئاینى سه‌ركۆنه‌ى ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر مامۆستایان زانكۆ ومامۆستایانى قوتابخانه‌ وكارمه‌ندانى هاتوچۆ ده‌كات

 كه‌ربه‌لاى پیرۆز- اه‌ع

 
شێخ عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لایی نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى سه‌ركۆنه‌ى،ده‌ستدرێژییه‌كانى سه‌ر مامۆستایانى زانكۆ ومامۆستایان قوتابخانه‌ وكارمه‌ندانى هاتوچۆكرد.
كه‌ربه‌لایی له‌میان وتارى نوێژى هه‌ینى له‌مه‌زارگاى حوسه‌ینى پیرۆز ئه‌م ره‌فتارانه‌ى به‌كه‌مى ڕه‌وشت وهه‌ڵسوكه‌وتى نادروستى كۆمه‌ڵگا ناوبرد.
كه‌ربه‌لایی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا خۆویستى  واته‌ مرۆڤ بایه‌خ به‌به‌جێ گه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌ كه‌سى وته‌سك ده‌گه‌یه‌نێت وبایه‌خ به‌به‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌كانى تر نادات "وتیشى"ئه‌وه‌ جێى نیگه‌رانییه‌ هاوشێوه‌ى ئه‌م كه‌سانه‌ زۆرن وله‌پێگه‌ى به‌رپرسیارێتى دان وخاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وتوانان،كه‌ هیوامان ئه‌وه‌ بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى په‌یڕه‌و بكرایه‌ له‌برى به‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌ كه‌سى"ئاماژه‌یشى دا "بایه‌خدان به‌به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى تاكه‌ كه‌سى ده‌بێته‌ هۆى دروستبوونى گرفت له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى".