چێڵسى گرێبەستى لەگەڵ زیاش ئیمزاکرد

الخميس 13 شباط 2020 - 19:31

چێڵسى گرێبەستى لەگەڵ زیاش ئیمزاکرد

چاودێرى-اه‌ع

 
یانەى چێڵسى ئینگلیزى بەفەرمى گرێبەستى لەگەڵ حەکیم زیاشى یاریزانى یانەى ئەیاکسى هۆڵەندیدا ئیمزاکرد.
ئەیاکس ئەمستەردام لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد، لەگەڵ چێڵسى گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەى حەیکم زیاشى مەغریبى بۆ یانە ئینگلیزیەکە لە کۆتایى ئەم وەرزەدا.
ئەیاکس ئاشکرایکردووە، بڕى گرێبەستەکە ٤٠ ملیۆن یۆرۆیە، کە لەوانەیە بە گۆڕانکارییەکانەوە بگاتە ٤٤ ملیۆن یۆرۆ، بێ ئەوەى ئاماژە بە ماوەى گرێبەستەکە بکات.
زیاشى ٢٦ ساڵ، کە لە ٢٠٢٢دا گرێبەستەکەى لەگەڵ ئەیاکس کۆتایى دەهات، بۆ یەکەمجار لە ١١ى ئەیلولى ٢٠١٦دا بە درێسى ئەیاکسەوە یاریکرد بەرامبەر یانەى فیتیسەى هۆڵەندى، کە لە یانەى تفێنتى هۆڵەندیەوە پەیوەندى پێوەکردبوو، لەو کاتەشەوە لە ١٦٠ یاری فەرمیدا ٤٩ گۆڵى تۆمارکردووە.