له‌پێگه‌ى تاوانى تیرۆركردنى شه‌هیده‌ سه‌ركرده‌كان له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ستیپێكرد

الخميس 13 شباط 2020 - 21:46

له‌پێگه‌ى تاوانى تیرۆركردنى شه‌هیده‌ سه‌ركرده‌كان له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ستیپێكرد

 به‌غدا – اه‌ع

 
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌پێگه‌ى تاوانى تیرۆركردنى شه‌هیده‌ سه‌ركرده‌كان ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس وهاوڕێكانى له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى 40ڕۆژ به‌سه‌ر شه‌هیدكردنیان گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ستیپێكرد
پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى "حه‌شدى شه‌عبى" له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتیان وكه‌سایه‌تییه‌ سیاسى وئه‌كادیمیناسان وناودارانى خێڵه‌كان وڕیش سپیه‌كانى هۆزه‌كان وخانه‌واده‌ى شه‌هید وبرینداران به‌شدارییان له‌م گردبونه‌وه‌یه‌ كردووه‌.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئاماده‌بووانى گردبوونه‌وه‌كه‌ سه‌ركۆنه‌ى تاوانه‌ دڕنده‌كه‌ى ئه‌مریكایان كرد وله‌هه‌مان كاتیشدا پاڵه‌وانێتییه‌كانى سه‌ركرده‌ شه‌هیده‌كانیان به‌یاد هێنایه‌وه‌ كه‌قوربانیان دا له‌پێناو به‌رگرى كردن له‌عێراقدا".