وائیلی بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ڕاسپێردرا

الخميس 13 شباط 2020 - 18:29

وائیلی بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ڕاسپێردرا

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه‌سێكی نوێی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی عێراق دیاریكرد.
ده‌سته‌ی گشتی ده‌روازه‌كان عێراق لە راگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌، نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارێكی دیوانی ده‌ركردوه‌ به‌راسپاردنی عومه‌ر وائیلی، بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان وه‌ك جێگره‌وه‌ی كازم عقابی.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، كازم عقابی، به‌مه‌به‌ستی خانه‌نشینكردن، رێكاری پێویستی بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
شایه‌نى باسه‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار یاسای خانه‌نشینى یه‌كگرتوو په‌سه‌ند كرد دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا.