حه‌لبوسى وبه‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیان له‌گرنگى پێكهێنانی حكومەتێك كرد نوێنەرایەتی سەرجەم پێكهاتەكان بكات

الثلاثاء 11 شباط 2020 - 22:47

حه‌لبوسى وبه‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیان له‌گرنگى پێكهێنانی حكومەتێك كرد نوێنەرایەتی سەرجەم پێكهاتەكان بكات

 به‌غدا-اه‌ع

 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار جه‌ختیان له‌گرنگى پێكهێنانی حكومەتێك كرد نوێنەرایەتی سەرجەم پێكهاتەكان بكات
نوسینگه‌ى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بۆ تاوتوێكردنی دوا پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات و دۆسیەی پێكهێنانی حكومەت".
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌"لە دیدارەكە جه‌خت كرایەوە لەسەر گرنگی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە نوێنەرایەتی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق بكات و بۆچونی ڕونی هەبێت بۆ جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی و بتوانێت دواكاری و پێداویستی گەلی عێراق دەستەبەر بكات.