بریاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ دانیشتى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌

الثلاثاء 11 شباط 2020 - 17:14

بریاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ دانیشتى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی سامر غەزبان جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت کۆبوەوە، بە گوێرەی راگەیەندراوی نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ بڕیاردراوە هەموو ئەو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتەکان یان لە کەرتی تایبەتدا کار دەکەن و خاوەنکاری داهێنەرانەن بەبەهای 15 ملیۆن دینار پاداشت دەکرێن.
ئەوەش هاتووە، هەروەها رێککەوتنی وەزارەتی بەگرى بۆ دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییە خۆراکییەکان و رێککەوتنی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ دوبارە چاکردنەوەی بەشێك لە فڕۆکە و ئامێرە کشتوکاڵییەکان پەسەندکراون، ئەوەشی خستوەتەڕوو، بڕیادراوە وەزیرەکان و پارێزگارەکان دەسەڵاتی داواکردنی راستەوخۆ بۆ کۆمپانیاکانی بواری بەڵێندەرایەتیان هەبێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوەوەی عێراق هەبێت، بە مەرجێک لە کاتی رێککەوتنەکاندا بڕی بودجەی تەرخانکراو و توانا هونەری و داراییەکانی ئەو کۆمپانیایانە لەبەرچاو بگیرێن.