سائیرون:وته‌كانى عیساوى به‌شێوه‌یه‌كى نادروست گواستراوه‌ته‌وه‌

الثلاثاء 11 شباط 2020 - 17:31

سائیرون:وته‌كانى عیساوى به‌شێوه‌یه‌كى نادروست گواستراوه‌ته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
هاوپه‌یمانى سائیرون جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ حكومه‌تى نوێ ببێته‌ جێى ره‌زامه‌ندى شه‌قامى عێراقى ،وئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد وته‌كانى عیساوى به‌شێوه‌یه‌كى نادروست گواستراونه‌ته‌وه‌.
غایب عومێرى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:" لێدوانه‌كه‌ى كازك عیساوى جێگرى جیهادى موقته‌دا سه‌در له‌باره‌ى هه‌ره‌شه‌كردن له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو به‌شێوه‌یه‌كى نادروست گوازرایه‌وه‌ ،رونیكرده‌وه‌ مه‌رجه‌كانى سائیرون له‌ باره‌ى پاڵپشتى كردنى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى روون و ئاشكرایه‌.
وتیشى له‌نێوان ئه‌و مه‌رجانه‌ ده‌بێت حكومه‌تى نوێ جێى ره‌زامه‌ندى شه‌قامى عێراقی بێت، و كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ بێ لایه‌ن و ته‌كنۆقرات و دوور له‌ حزبایه‌تى بێت و رێگاخۆش بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خت،و لێپێچینه‌وه‌  له‌ بكوژان و گه‌نده‌ڵكاران، رونیشكرده‌وه‌ سائیرون رێگاى یاسایى ده‌گرێته‌به‌ر له‌گه‌ڵ عه‌لاوى راسپێردراو یاخود هه‌ر كه‌سێكى دیكه‌ بێت ،ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و مه‌رجانه‌ى له‌لایه‌ن سائیرونه‌وه‌ دانراوه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو پابه‌ندبێت به‌و مه‌رجانه‌وه‌ ئه‌وا پاڵپشتى ده‌كه‌ین ومتمانه‌ى پێ ده‌به‌خشین".