عه‌بدولمه‌هدى وعه‌لاوى پرسى خۆپیشاندانى ئاشته‌وایی وپشتیوانى پێكهێنانى حكومه‌ت تاوتوێ ده‌كه‌ن

الثلاثاء 11 شباط 2020 - 11:51

عه‌بدولمه‌هدى وعه‌لاوى پرسى خۆپیشاندانى ئاشته‌وایی وپشتیوانى پێكهێنانى حكومه‌ت تاوتوێ ده‌كه‌ن

  به‌غدا-اه‌ع

 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو تاوتوێى خۆپیشاندانى ئاشته‌وایی وپشتیوانى ئه‌ركى پێكهێنان حكومه‌ت كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"له‌میان دیداره‌كه‌ باس له‌پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى وڵات وخۆپیشاندانى ئاشته‌وایی وپشتیوانى ئه‌ركى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ كراوه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو عه‌بدولمه‌هدى وعه‌لاوى جه‌ختیان له‌گرنگى هاوكارى سه‌رجه‌م هێزه‌كان كردووه‌ بۆ ئاسانكردنى ئه‌ركى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو له‌په‌له‌كردن له‌هه‌ڵبژاردنى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ى وپته‌وكردنى كارى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تدا".