په‌رله‌مانتارێكى زیقار:ده‌بێت یاسا جێ به‌جێ بكرێت له‌ڕاوه‌دوونانى گروپه‌ تێكده‌ره‌كان

الثلاثاء 11 شباط 2020 - 11:41

په‌رله‌مانتارێكى زیقار:ده‌بێت یاسا جێ به‌جێ بكرێت له‌ڕاوه‌دوونانى گروپه‌ تێكده‌ره‌كان

 به‌غدا – اه‌ع

 
سه‌تار جابرى په‌رله‌مانتارى پارێزگاى زیقار جه‌ختى له‌گرنگى جێ به‌جێ كردنى یاسا كرد بۆ ڕاوه‌دوونانى كه‌سانى تێكده‌ر وگێره‌شێوین له‌نێو خۆپیشانده‌راندا
جابرى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌و گروپانه‌ى كه‌مه‌رجعیه‌تى ئاینى به‌گروپى تێكده‌ر وگێره‌شێوێن ناساندى كه‌هه‌وڵى ناوزڕاندنى خۆپیشاندانى ئاشته‌وایی له‌پارێزگاى زیقار ده‌ده‌ن".
ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م گروپانه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وهه‌وڵى سوكایه‌تى كردن به‌ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی وخزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌دن،ڕوونیشیكرده‌وه‌ مه‌رجعیه‌تى باڵا وپه‌رله‌مان وكه‌سایه‌تى نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان هه‌میشه‌ داوایان له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌ ڕۆڵى راسته‌قینه‌ى خۆیان بگێڕن له‌ڕاوه‌دوونانى ئه‌م گروپانه‌ ودانانى سنوورێك بۆ ئه‌م "سووكایه‌تى كردن"و"به‌كه‌م زانین"ه‌ له‌لایه‌ن تێكده‌رانه‌وه‌.