ئاڕاسته‌یه‌ك بۆ وبه‌رهێنانى غاز له‌كێڵگه‌ سنوورییه‌كان

الثلاثاء 11 شباط 2020 - 11:13

ئاڕاسته‌یه‌ك بۆ وبه‌رهێنانى غاز له‌كێڵگه‌ سنوورییه‌كان

 به‌غدا-اه‌ع

 
لیژنه‌ى نه‌وت ووزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ،كه‌ئاڕاسته‌یه‌كى حكومى هه‌یه‌ بۆ وه‌به‌رهێنانى غاز له‌كێڵگه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران وكوێت بۆ به‌رهه‌مهێنانى ته‌زوى كاره‌با.
ئه‌مجه‌د عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى نه‌وت گه‌ڕى پێنجه‌مى مۆڵه‌ته‌كانى واژۆكردووه‌ كه‌په‌یوه‌ستن به‌كێڵگه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران وكوێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م كێڵگانه‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌غازى وشك دابین ده‌كات وڕۆڵى ده‌بێت له‌به‌كارخستنه‌وه‌ى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ته‌زوى كاره‌با".
وتیشى"عێراق زۆر پێویستى به‌وه‌به‌رهێنانى غاز هه‌یه‌ له‌كێڵگه‌كانى له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌ته‌زوى كاره‌با ،چونكه‌ هێشتا غاز له‌ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات،داوایشى له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تى نه‌وت وكاره‌با كرد پلانى هاوبه‌ش دابڕێژن بۆ دابینكردنى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى غاز له‌پێناو به‌كارخستنى وێستگه‌كانى كاره‌با".