غانمى:سوپاى عێراق به‌ پارێزبه‌ندى ده‌ستوور وپشتیوانكارى پرۆسه‌ى سیاسی ده‌مێنێت

الثلاثاء 11 شباط 2020 - 11:06

غانمى:سوپاى عێراق به‌ پارێزبه‌ندى ده‌ستوور وپشتیوانكارى پرۆسه‌ى سیاسی ده‌مێنێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
عوسمان غانمى سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،سوپاى عێراق به‌پارێزبه‌ندى ده‌ستوور وپشتیوانكارى پرۆسه‌ى سیاسی ده‌مێنێته‌وه‌.
غانمى له‌میان ڕێوڕه‌سمى ماته‌مینى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌بۆنه‌ى تیپه‌ڕبوونى چل ڕۆژ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونى سه‌ركرده‌كانى ڕایگه‌یاند"سنوورى عێراق پارێزراوه‌ سه‌ربارى ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ى ڕووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه‌ له‌لێكه‌وته‌كانى چوار مانگى ڕابردوو".
وتیشى"یادى سه‌ركرده‌ وبرایانمان هه‌میشه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌به‌شداریان له‌شه‌ڕى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستان كردووه‌".
شایه‌نى باسه‌ ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى رێوڕه‌سمێكى ماته‌مگێڕى سازكرد به‌بۆنه‌ى تێپه‌ربوونى 40ڕۆژ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونى سه‌ركرده‌ى سه‌ركه‌وتن حاجى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس وهاوڕێكانى له‌رێگاى تاوانكارییه‌كى ئه‌مریكاوه‌.