فه‌یاز :مه‌رجعیه‌تى ئاینى نه‌خشه‌ ڕێگایه‌كى داڕشت بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانى سیاسی

الثلاثاء 11 شباط 2020 - 10:50

فه‌یاز :مه‌رجعیه‌تى ئاینى نه‌خشه‌ ڕێگایه‌كى داڕشت بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانى سیاسی

 به‌غدا-اه‌ع

 
فالح فه‌یاز ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى وسه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ مه‌رجعیه‌تى ئاینى نه‌خشه‌ ڕێگایه‌كى داڕشت بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانى سیاسی.
فه‌یاز له‌ڕێوڕه‌سمى ماته‌مینى كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى سازكرابوو به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى چله‌ى سه‌ركرده‌ شه‌هیده‌كان ڕایگه‌یاند"تیرۆركردنى شه‌هیده‌ سه‌ركرده‌كان موهه‌ندیس وسوله‌یمانى له‌فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا تاوانێكى دژه‌ مرۆڤایه‌تییه‌".
وتیشى"شه‌هید موهه‌ندیس سه‌ركرده‌یه‌كى قاره‌مان بوو وبه‌رده‌وام له‌گۆڕه‌پانه‌كانى جه‌نگ بوو وبه‌شدارى چه‌ندین شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش كردووه‌".
ئاماژه‌یشى دا"حه‌شدى شه‌عبى هه‌وڵده‌دات به‌پێ خواستى مه‌رجعیه‌تى ئاینى بێـت له‌به‌رگرى كردن له‌گه‌ل وپاراستنى به‌هاكان".