كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى تاوتوێ سه‌پاندنى یاسا وگواستنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى ئه‌منى شه‌ش پارێزگا بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كات

الاثنين 10 شباط 2020 - 21:57

كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى تاوتوێ سه‌پاندنى یاسا وگواستنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى ئه‌منى شه‌ش پارێزگا بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كات

 

 
 
به‌غدا – اه‌ع
 
یاسین یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ئاستى باڵادا كرد له‌ژێر ڕێنمایی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،كه‌تیایدا تاوتوێ گواستنه‌وه‌ى به‌رپرسیارێتى ئه‌منى له‌شه‌ش پارێزگا بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ كرا.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، بڵاویكرده‌وه‌ "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان وبریكارانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ وئاسایشى نیشتمانى وفه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا وفوڕاتى ناوه‌ڕاست وڕافیده‌ین وبه‌سڕه‌ وبه‌رێوبه‌رانى پۆلیسى پارێزگاكانى(به‌غدا،بابل،كه‌ربه‌لاى پیرۆز،نه‌جه‌فى پیرۆز،دیوانیه‌،واست،میسان،زیقار،به‌سڕه‌)ونوێنه‌رانى ئاژانسه‌ ئه‌منى وهه‌واڵگیری وزانیارییه‌كان وئاسایش وڕاگه‌یاندنه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كان وده‌زگا ئه‌منییه‌كان ،ئاماده‌ى بوون".
وتیشى"كۆنگره‌كه‌ ته‌رخانكرابوو بۆ تاوتوێ كردنى به‌رپرسیارێتى ئه‌منى بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران وپارێزگاریكردن له‌ناوچه‌كانى خۆپیشاندان وگواستنه‌وه‌ى به‌رپرسیارێتى ئه‌منى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرییه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌پارێزگاكانى(نه‌جه‌فى پیرۆز،بابل،واست،میسان،دیوانیه‌،سه‌ماوه‌)وه‌كو قۆناغى یه‌كه‌م".