سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا كرایه‌ پشووى فه‌رمى

الاثنين 10 شباط 2020 - 21:34

سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا كرایه‌ پشووى فه‌رمى

 نه‌ینه‌وا – اه‌ع

 
نه‌جم جبورى پارێزگارى نه‌ینه‌وا سبه‌ى سێشه‌ممه‌ كرده‌ پشووى فه‌رمى له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا.
جبورى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند،به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌سه‌رجه‌م دام وده‌زگاكانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا جگه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان پشووى فه‌رمییه‌.
لاى خۆیه‌وه‌ زانكۆى موسڵ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى پشووه‌كه‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ بڵاوكرده‌وه‌.
زانكۆى موسڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌،سبه‌ى سێشه‌ممه‌ ده‌وام ئاساییه‌ ،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێ ئه‌و وادانه‌ى دیارى كراون.