به‌فه‌رمى..هاوار مه‌لا محه‌مه‌د خۆى كاندید ده‌كات بۆ یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق

الاثنين 10 شباط 2020 - 10:48

به‌فه‌رمى..هاوار مه‌لا محه‌مه‌د خۆى كاندید ده‌كات بۆ یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق

 به‌غداد-اه‌ع

 
هاوار مه‌لا محه‌مه‌د یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق رایگه‌یاند به‌ نیازه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق خۆى كاندید بكات.
 
هاوار له‌ لێدوانێكى بۆ به‌رنامه‌ى "وقت إضافی" كه‌ له‌ كه‌ناڵى عێراقیه‌ى وه‌رزشى پێشكه‌ش ده‌كرێت"  له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپی پێی سلێمانیه‌وه‌ پاڵپشتى لێكراوه‌ بۆ خۆ كاندید كردن بۆ هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى ناوه‌ندى بۆ نوێنه‌رایه‌تى كردنى سلێمانى و خزمه‌تكردن به‌ توپی پێی عێراقى به‌گشتى"،رونیكرده‌وه‌ "هه‌وڵه‌كانى خستوته‌گه‌ڕ بۆ چونه‌نێو هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ له‌ میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا چه‌ندین په‌یوه‌ندى ئه‌نجامداوه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ باره‌ى تۆپی پێى وه‌".
هاوار ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئامانج له‌ خۆ كاندید كردنم گۆرینى راستى تۆپی پێى عێراقیه‌ وهه‌ماهه‌نگى كردنه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى یه‌كێتى تۆپی پێى عێراقى،وتیشى بانگهێشتنامه‌یه‌كى له‌ لایه‌ن عه‌دنان درجاله‌وه‌ پێ گه‌یشتووه‌ بۆ كاركردن له‌ یه‌كێتى تۆپی پێی دواى یه‌كلا كردنه‌وه‌ پرسه‌كان".
له‌ لاى خۆیه‌وه‌ یانه‌ى ئه‌مانه‌بغدا پاڵپشتى خۆى بۆ هاوارى مه‌لا محه‌مه‌د دووپاتكرده‌وه‌ و له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌نگى یانه‌كه‌ بۆ هاوار ده‌بێت.