ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ئامارى سه‌رپێچیه‌كانى مانگى رابردوو ئاشكرا ده‌كات

الاثنين 10 شباط 2020 - 10:13

ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ئامارى سه‌رپێچیه‌كانى مانگى رابردوو ئاشكرا ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ئاماری سه‌رپێچیه‌كانى مانگى رابردوو له‌ ده‌روازه‌كان ئاشكرا كرد.
ده‌سته‌كه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ بلاویكرده‌وه‌ " مانگى رابردوو 333 سه‌رپێچى له‌ ده‌روازه‌كان رووى داوه‌ ،به‌قاچاخ بردنى (12) مادده‌ى هۆشبه‌ر و (3)دورخرتوه‌ و (3) سه‌رپێچى پاره‌ى دزراو ، و له‌گه‌ڵ ئاشكرا كردنى (65) مۆڵه‌تى هاورده‌كردن كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى تایبه‌تیه‌وه‌ ئاشكرا كران ، و (19) فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ داواكراوان ،سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین سكاڵاى گومركیه‌وه‌ كه‌ راده‌ستى دادگا كراوه‌ له‌ ژێر گۆرینى  ناونیشانى كاڵاكان كه‌ ژماره‌ى سه‌رپێچیه‌كان گه‌یشتوه‌ته‌ (107) سه‌رپێچى".
 
هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ " ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ سكاڵاى گومركیه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ راده‌ستى گومرك كراوه‌ ژماره‌ى سه‌رپێچیه‌كان گه‌یشتوه‌ته‌ (24) سكاڵا له‌ نێوانیشیان(دووباره‌ناردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م و له‌ناوبردنى مادده‌كان) ، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى تۆماركراوه‌ له‌ ژێر چه‌ندین ناو بووه‌ و رێ و شوێنى یاسایىان به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌ به‌ر ".