هاوپه‌یمانى فه‌تح:به‌مه‌رج پاڵشتى عه‌لاوى ده‌كه‌ین

الأحد 09 شباط 2020 - 21:50

هاوپه‌یمانى فه‌تح:به‌مه‌رج پاڵشتى عه‌لاوى ده‌كه‌ین

 به‌غدا-اه‌ع

 
هاوپه‌یمانى فه‌تح ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كانى(ناشیعه‌كان)ره‌تیانكردۆته‌وه‌ ده‌ستبه‌ردارى شایسته‌كانى هه‌ڵبژاردن بن له‌حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى.
محه‌مه‌د غه‌بان سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فراكسیۆنى فه‌تح به‌مه‌رج پاڵپشتى عه‌لاوى ده‌كات ئه‌ویش بریتییه‌ له‌وه‌ى به‌ڵێنه‌كانى جێ به‌جێ بكات وله‌گه‌ڵ هه‌مووان به‌یه‌ك شێواز مامه‌ڵه‌ بكات وهه‌روه‌ها له‌به‌ڵینه‌كانى پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه‌ كه‌خۆى پێ پابه‌ند كرد له‌به‌رامبه‌ر گه‌لدا،ڕوونیشیكرده‌وه‌ "عه‌لاوى له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌(ناشیعه‌كان)رووبه‌رووى ڕه‌تكردنه‌وه‌ بۆته‌وه‌ چونكه‌ ئاماده‌ نین ده‌ستبه‌ردارى شایسته‌كانى هه‌ڵبژاردنیان بن.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى ڕاسپارد بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو به‌ڵێنى دا به‌پێكهێنانى حكومه‌تێك نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكات وكاندیدى حیزبه‌كانیش ره‌تبكاته‌وه‌ ،هه‌روه‌ها به‌ڵێنشى دا به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ودابینكردنى هه‌لى كار وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لیژنه‌ ئابوورییه‌كانى گروپه‌ سیاسییه‌كان.