ده‌وڵه‌تى یاسا:كاندیدمان نیه‌ بۆ كابینه‌كه‌ى عه‌لاوى

الأحد 09 شباط 2020 - 15:25

ده‌وڵه‌تى یاسا:كاندیدمان نیه‌ بۆ كابینه‌كه‌ى عه‌لاوى

 به‌غدا-اه‌ع

 
هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستوه‌رناداته‌ دیارى كردنى كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى.
 
سه‌عه‌د مه‌تله‌بى سه‌ركرده‌ له‌ ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ده‌وڵه‌تى یاسا پابه‌نده‌ به‌وه‌ى كه‌ ده‌ستوه‌رناداته‌ دیارى كردنى كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى"، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ده‌وڵه‌تى یاسا كاندیدى نابێت بۆ كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ى عه‌لاوى".
مه‌تله‌بى پێشبینى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ عه‌لاوى كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ى له‌ ماوه‌ى ده‌ستورى دیارى كراو پێشكه‌ش بكات.