ده‌ستگیركردنى 5 تیرۆرست له‌ موسل

الأحد 09 شباط 2020 - 10:35

ده‌ستگیركردنى 5 تیرۆرست له‌ موسل

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
به‌رێوبه‌رایه‌تى كاروبارى بازگه‌كانى سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ى پۆلیسى نه‌ینه‌وا ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،  5 تیرۆرستى داعش له‌ شارى موسل ده‌ستگیركرد.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ بلاویكرده‌وه‌"به‌رێوبه‌رایه‌تى كاروبارى بازگه‌كانى سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ى پۆلیسى نه‌ینه‌وا به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیارى هه‌واڵگیرى ورد توانى 5 تیرۆرستى داعش له‌ شارى موسل ده‌ستگیر بكات ".
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتووه‌ "ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ له‌ بازگه‌ى نه‌سر له‌ ده‌روازه‌ى باشورى رێگاى موسل-به‌غدا ئه‌نجامدرا".