عه‌بدولمه‌هدی:عێراق پاڵپشتى هه‌وڵه‌كانى رێگاگرتن له‌ كۆرۆنا ده‌كات

الأحد 09 شباط 2020 - 10:35

عه‌بدولمه‌هدی:عێراق پاڵپشتى هه‌وڵه‌كانى رێگاگرتن له‌ كۆرۆنا ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆک و سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەتی چین کرد، تیایدا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئەو هەوڵانەی چین دەربڕی کە بۆ رێگریکردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامیدەدات.
نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە لە راگەیەندراوێکدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ بڵاویکردەوە:" عەبدولمەهدی پەیامێکی ئاڕاستەی شی جینگ پینگ، سەرۆکی شین و لی کە شیانگ، سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەتی چین کرد، تێیدا بەناوی گەلی عێراقەوە پاڵپشتی خۆی بۆ هەمو ئەو هەوڵانەی چین دوپاتکردەوە، کە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامی دەدات".
عەبدولمەهدی باسی لەوەشکردوە، عێراق متمانەیەکی بەرزی بە تواناکانی چین هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی کە تێیدایەتی، هەروەها بە سەرکەوتوی رێوشوێنی پێویست بۆ دانانی سنورێک بۆ ئەو مەترسییەی کە هەڕەشە لەگەلی چین دەکات تێدەپەڕێنن.
عەبدولمەهدی رونیشیکردەوە، "عێراق پاڵپشتی کۆماری چین و رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وڵاتانی جیهان دەکات، بۆ کپکردنەوەی ڤایرۆسەکە و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ لەناوبردنی".
عەبدولمەهدی وتیشی، پەیوەندیەکانی عێراق و چین بەرزدەنرخێنێت و ویستی زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردو وڵاتی هەیە، بەجۆرێک کە خزمەت بە گەلی هەردو لابکات و ببێتە هۆی گەشەسەندن و بەروپێشچونی هەردو وڵات.