حەلبوسی وهاوتا قەتەرییەكەی جه‌خت لەسەر گرنگی بوونی بۆچونێكی عەرەبی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە ده‌كه‌نه‌وه‌

السبت 08 شباط 2020 - 20:23

حەلبوسی وهاوتا قەتەرییەكەی جه‌خت لەسەر گرنگی بوونی بۆچونێكی عەرەبی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە ده‌كه‌نه‌وه‌

به‌غدا-اه‌ع

 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە،له‌گه‌ڵ ئەحمەد بن عەبدوڵا بن زاید ئال مەحمود سەرۆكی ئەنجومەنی شورای قەتەر تاوتوێی دوا پێشهاتی سیاسی و ئاسایشی ناوچەكە كرد.
نوسینگه‌ى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە ئەحمەد بن عەبدوڵا بن زاید ئال مەحمود سەرۆكی ئەنجومەنی شورای قەتەر ئەوەش لە پەراوێزی سی هەمین كۆنگرەی نائاسایی یەكێتی پەرلەمانی عەرەب.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی برا كرا لەگەڵ هاوكاری و هەماهەنگی پەرلەمانی لەنێوەندە نێودەوڵەتییەكان دەرحەق بەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن".
حه‌لبوسى جه‌ختى كردەوە لەسەر گرنگی بوونی بۆچونێكی عەرەبی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە و كاری هاوبەش بۆ سەقامگیری و دووربوون لە قەیرانەكان.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی شورای قەتەر جه‌ختى كردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سەروەری و سەقامگیری عێراق، ئامادەییشی نیشاندا بۆ هەماهەنگی و هاریكاری لەسەر بەرزترین ئاست لە سەرجەم بوارەكان.