سه‌ربازێكی تایلاندی 20 كه‌س له‌بانكۆك ده‌كوژێت

السبت 08 شباط 2020 - 19:40

سه‌ربازێكی تایلاندی 20 كه‌س له‌بانكۆك ده‌كوژێت

 چاودێرى-اه‌ع

 
ژماره‌ی کوژراوانی روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی تایلاند بۆ 20 کەس بەرزبوەوە کە لەلایەن سەربازێکی ئەو وڵاتەوە ئەنجامدرا. 
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، سه‌ربازێكی تایلاندی له‌شاری كۆرات له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ ته‌قه‌ی له‌ مۆڵێكی كڕینی شتومه‌ك كردوه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 20 كه‌س كوژران و 14 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
پێشتریش، ئاژانسی مێره‌ری بریتانی بڵاویكرده‌وه‌وه‌، سه‌ربازێكی تایلاندی له‌شاری كۆرات له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ ته‌قه‌ی له‌ مۆڵێكی كڕینی شتومه‌ك كردوه‌ و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 12 كه‌سی كوژراون.به‌پێی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان، له‌كاتی ته‌قه‌كردن له‌خه‌ڵك، بكوژه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ وێنه‌ی ڤیدیۆیی كرده‌ی كوشتنه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و گاڵته‌ی به‌ قوربانییه‌كان و پۆلیسیش كردوه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌، بكوژه‌كه‌ سه‌ره‌تا فه‌رمانده‌كه‌ی خۆی و ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ی له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كوشتوه‌ و دواتر هاتوه‌ بۆ تێرمیناڵی 21 له‌ناوه‌ندی شاری كۆرات و ده‌ستی به‌ته‌قه‌كردن له‌خه‌ڵك كردوه‌.
هاوكات، له‌ناو مۆڵه‌كه‌دا، بكوژه‌كه‌، خه‌ڵكی به‌بارمته‌گرتوه‌ له‌نهۆمی چواره‌می باڵه‌خانه‌كه‌ و له‌ئێستاشدا پۆلیس سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ری و تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.
بكوژه‌كه‌ پێشتر له‌فه‌یسبوك به‌جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تفه‌نگێكی هه‌ڵگرتوه‌ نوسیویه‌تی " تۆڵه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌".