موقتەدا سەدڕ نامیلکەی شۆڕشی چاکسازی لە١٨خاڵ ڕادەگەیەنێت

السبت 08 شباط 2020 - 15:34

موقتەدا سەدڕ نامیلکەی شۆڕشی چاکسازی لە١٨خاڵ ڕادەگەیەنێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لە توویتەری تایبەتی خۆی 18 خاڵی وەک "پەیمانی شۆڕشی چاکسازی" راگەیاند کە بریتین لە: 
 
یەکەم: بەردەوامبوونی خۆپێشاندانی ئاشتیانە،کە ئەمەش بەو واتایە دێت کە:
 
ا- هیچ کەسێک ناچار بە خۆپێشاندان نەکرێت
ب- رێگە نەگیردرێت و زیان بە ژیانی گشتی نەگەیێنرێت
پ- رێگری لەدەوامی سەرجەم قوتابخانەکان نەکرێت، نابێت کەس ناچار بە دەوامیش بکرێت
ت- پەلاماری موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت، وێنە و بارەگاکان نەدرێت
ج- گۆڕەپانەکانی خۆپێشاندەران خاڵی بکرێنەوە لە شووشە بتڵی ئاگرین و دار و رادەستکردنەوەیان بەهێزە ئەمنییەکان
 
دووەم: دەبێت بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانەکان ناوخۆیی بێت، بەشێوەیەک نابێت دەرەوە بەڕێوەی ببات
 
سێیەم:  خۆپێشاندانەکان بە لایەنی ناوخۆیی یاخود دەرەکی و حزبی بە سیاسی نەکرێن
 
چوارەم: راگەیاندنی بێبەریبوون لە کەسانی ئاژاوەگێڕ و دزەپێکراوان
 
پێنجەم: داواکاریی خۆپێشاندەران لە هەموو عێراقدا یەکبخێت و داواکارییەکان بنووسرێنەوە
 
شەشەم: لیژنەیەک لە خۆپێشاندەران پێکبهێنرێت بۆ داواکردنی ئازادکردنی خۆپێشاندەران و لێکۆڵینەوە لە کوشتنی  خۆپێشاندەران بکرێت
 
حەوتەم: کاربکرێت بۆ دانانی گوتەبێژی خۆپێشاندەران
 
هەشتەم: پەلاماری هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتووچۆ نەدرێت
 
نۆیەم: رەچاوکردنی بنەما شەرعی و کۆمەڵایەتییەکانی وڵات، تێکەڵنەبوونی هەردوو رەگەزەکە (نێر و مێ) ، شوێنەکانی خۆپێشاندان لە مەی، ماددەی هۆشبەر و هاوشێوەکانیان پاکبکرێنەوە
 
دەیەم: کڵاوشینەکان بکشێنەوە، خۆپێشاندەرانی ئاشتییانە بپارێزرێن و خێمەکان رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکرێن
 
یازدەم: دیاریکردنی شوێنی خۆپێشاندان و گردبوونەوەکان
 
دوازدە: پابەندبوون بە رێنماییەکانی مەرجەعییەت و سەرکردایەتیی نیشتمانی
 
سێزدە: دەرکردنی هەموو ئەوانەی فیتنەی ناوخۆیی و تائیفی دروستدەکەن
 
چواردە: رۆژی هەینی رۆژی خۆپێشاندانی گەورەیە. جگە لە عێراق نابێت هیچ دوورشمێکی دیکەی دابەشکاری هەبێت
 
پازدە: لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی وەسبە، مەزارگەی حەکیم، گۆڕەپانی سەدرەین، کۆمەڵکوژیی ناسرییە و رووداوەکانی هاوشێوە لە هەموو پارێزگاکان بکرێت
 
شازدە: خۆپێشاندەران دەست لە کاروباری سیاسیی لاوەکیی وەک دامەزراندن و سەپاندنی هەندێک سیاسەتدا نەکەن
 
حەڤدە: شۆڕشگێڕان بە پێکهێانی حکومەتی کاتی تێکەڵ نەکرێن
 
هەژدە: گرنگی بە گردبوونەوەی قوتابیانی زانکۆ بدرێت کە سەرکەوتنی چاکسازیی تێدایە. نابێت ‌هێرشی بکرێتە سەریان وهەراسان بکرێن. بەردەوامی بەوە بدرێت بوون هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت.