عەبودی:سادقون ھیچ کاندیدێکی بۆ پۆستی وەزاری لەحکومەتەکەی عەلاوی نابێت

السبت 08 شباط 2020 - 15:11

عەبودی:سادقون ھیچ کاندیدێکی بۆ پۆستی وەزاری لەحکومەتەکەی عەلاوی نابێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
نه‌عیم عه‌بودى په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنى سادقون ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ، جه‌ختى كرده‌وه‌ فراكسیۆنه‌كه‌یان هێچ وه‌زیرێك بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى كاندید ناكات.
عه‌بودى له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند:هه‌ڵوێستى فه‌رمى سادقون له‌ پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێستى قه‌یس خه‌زعه‌لیه‌ به‌وه‌ى هیچ ناوێك بۆ وه‌زاره‌ته‌كان كاندید ناكه‌ین"، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "سادقون ده‌رفه‌ت ده‌دات به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو بۆ دیارى كردنى وه‌زیره‌كانى به‌وه‌ش خۆى به‌رپرسیاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ل".