ئایا عەلاوی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بڕیار بدات ؟

السبت 08 شباط 2020 - 12:30

ئایا عەلاوی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بڕیار بدات ؟

 به‌غدا-اه‌ع 

 
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌بۆ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو له‌ئێستادا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌ستوورى یان یاسایی نییه‌  تا ئه‌و كاته‌ى سوێندى یاسایی له‌په‌رله‌مان ده‌خوات. 
محه‌مه‌د غزى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ته‌نها به‌دیاریكردنى كابینه‌ وه‌زارییه‌ جگه‌ له‌وه‌ له‌ئێستادا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى یاسایی نییه‌ له‌بڕیاردان.
لاى خۆیه‌وه‌ تاریق حه‌رب شاره‌زا له‌بوارى یاسا به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕاگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو هیچ ده‌سه‌ڵات وپسپۆرییه‌كى نییه‌ تا ئه‌و كاته‌ى متمانه‌ى نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ده‌ست ده‌هێنێت به‌زۆرینه‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان.
وتیشى"له‌به‌روارى ڕاسپاردنى له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ ده‌توانێت راوێژى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو بكات وراوبۆچوونى خۆى بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانى تر بخاته‌ڕوو