حه‌داد:گرنگه‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى بكرێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى شوێنه‌واره‌كان

السبت 08 شباط 2020 - 11:46

حه‌داد:گرنگه‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى بكرێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى شوێنه‌واره‌كان

 بغداد- واع

 
به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،جه‌ختى له‌گرنگى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى كرد بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى شوێنه‌واره‌كان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى به‌شیر حه‌داد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"حه‌داد جه‌ختى له‌گرنگى هه‌ماهه‌نگى وهاوكارى هاوبه‌ش نێوان ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان ووه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردۆته‌وه‌ بۆ پته‌وكردنى ئه‌ركه‌كان به‌وپێیه‌ى ڕۆڵى هه‌بێت له‌دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى شوێنه‌واره‌كان ودابینكردنى خزمه‌تگوزارى پێویست بۆ شاند وگه‌شتیارانى شوێنه‌واره‌كان"ڕوونیشیكرده‌وه‌"دانانى دارى خورما وزیاره‌تى چله‌ له‌لیستى شوێنه‌وارى جیهانى جێی شانازى هه‌موو عێراقییه‌كانه‌ وبه‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى عێراق خاوه‌ن شارستانییه‌ت وكه‌له‌پوورى ڕه‌سه‌نه‌ ،وئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ فه‌رمییه‌ جیهانییه‌ دیسانه‌وه‌ ئه‌وه‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌ كه‌وڵاتى رافیده‌ین سه‌رچاوه‌ى شارستانیه‌ته‌كانه‌ وناوه‌ندى ڕۆشنبیرى وزانست وكۆمه‌ڵه‌ مرۆییه‌ پێشكه‌وتووه‌كان به‌درێژایی سه‌رده‌مه‌كان".
حه‌داد "پیرۆزبایشى له‌گه‌لى عێراق كرد به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌ وبه‌شه‌كانییه‌وه‌ به‌بۆنه‌ى دانانى دارى خورما وزیاره‌تى چله‌ له‌لیستى شوێنه‌وارى جیهانى"،ئه‌م هه‌نگاوه‌یشى به‌ده‌سكه‌وتێكى زۆر گرنگ ناوزه‌ند كرد له‌سه‌ر ئاستى ڕۆشنبیرى ومێژوویی به‌تایبه‌ت له‌دواى دانانى شارى بابلى شوێنه‌وارى وئه‌هواره‌كان له‌باشوورى عێراق وقه‌ڵاى هه‌ولێر له‌سه‌ر لێستى ناوبراو له‌ڕابردوودا".