بەرگری نوێنەرایەتی:هۆکاری سەردانەکەی ماکنزی بۆ عێراق ئاشکرا دەکات

السبت 08 شباط 2020 - 12:13

بەرگری نوێنەرایەتی:هۆکاری سەردانەکەی ماکنزی بۆ عێراق ئاشکرا دەکات

 به‌غدا-اه‌ع

 
لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌ى ژه‌نه‌ڕال ماكنزى بۆ عێراق ئاشكرا ده‌كات.
گاتع ریكابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع) رایگه‌یاند:" مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ماكنزى بۆ عێراق بۆ وتوێژكردنه‌ له‌ باره‌ى بریاره‌كه‌ى په‌رله‌مانه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى پابه‌ند كردووه‌ به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ عێراق له‌ نێوانیشیاندا هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان"، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد "واشنتۆن له‌ رێگاى سه‌ردانه‌ راسته‌وخۆكانیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت حكومه‌تى عێراقى رازى بكات كه‌ پاشگه‌ز ببێته‌وه‌ له‌ بریارى كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌ بیانیه‌كان".
ریكابى جه‌ختى كرده‌وه‌" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و بریاره‌ پاشگه‌ز نابێته‌وه‌ وهیچ پاساوێك نیه‌ بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ خاكى عێراق و داواى له‌ به‌رپرسانى حكومى كرد كه‌ چیتر گوێ بیستى لایه‌نى ئه‌مریكى نه‌بن له‌مباره‌یه‌وه‌ ".