پەرلەمانتارێك:لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی چاودێری بەرنامەی حکومەت دەکات

السبت 08 شباط 2020 - 10:26

پەرلەمانتارێك:لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی چاودێری بەرنامەی حکومەت دەکات

 به‌غدا-اه‌ع

 
به‌در زه‌یادى په‌رله‌مانتارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ ،په‌رله‌مان نیازى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ چاودێرى به‌رنامه‌ى حكومى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو بكات دواى په‌سه‌ند كردنى.
په‌رله‌مانتار به‌در زه‌یادى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌یه‌كى فه‌رمى نه‌گۆراوه‌ له‌په‌رله‌مان هه‌یه‌ به‌ناوى"لیژنه‌ى پلاندانانى ستراتیژى وچاودێرى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت"ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م لیژنه‌یه‌ گرنگى به‌چاودێرى كردنى ئه‌ركى حكومه‌ت ده‌دات وهه‌ڵده‌ستێت به‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕاپۆرتى خولاوى بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌باره‌ى ئه‌رك وكارى حكومه‌ت ومه‌وداى جێ به‌جێ كردنى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت".
وتیشى"ئه‌م لیژنه‌یه‌ كاره‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌چاودێرى كردنى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت بۆ زانینى مه‌وداى جێ به‌جێ كردنى ڕاسته‌قینه‌یی وگرنگترین ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌".