به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى ڕووداوه‌كانى زیقار تاوتوێ ده‌كات

الجمعة 07 شباط 2020 - 20:24

به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى ڕووداوه‌كانى زیقار تاوتوێ ده‌كات

 بغداد – واع 

 
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى وته‌ندروستى له‌چوارچێوه‌رى ئه‌ركه‌كانیان تاوتوێ ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ڕووداوه‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ كرد كه‌له‌پارێزگاى زیقار ڕوویدا.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى لیژنه‌كه‌ كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌،له‌میان دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رى گشتى ئاسایشى گشتى پارێزگاكان وهه‌رێم له‌ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى وبه‌رێوبه‌رى ئۆپراسیۆنه‌كانى ته‌ندروستى زیقار تاوتوێ ڕووداوه‌كانى پارێزگاى زیقار كراوه‌ وئه‌و هۆكارانه‌ى بۆته‌ هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێو خۆپیشانده‌رانى پارێزگاكه‌.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى وت"لیژنه‌كه‌ جه‌ختى له‌به‌رده‌وامبوونى لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه‌ سه‌ربارى پشووى یاسادانان وخواستى خۆیشى ده‌ڕبرى له‌میوانداریكردنى به‌رپرسانى ئه‌منى به‌مه‌به‌ستى داڕشتنى راپۆرتى كۆتایی له‌م باره‌یه‌وه‌".