یونسكۆ دوو بڕوانامه‌ى تۆماركردن بۆ عێراق له‌سه‌ر لیستى شوێنه‌وارى جیهانى ده‌رده‌كات

الجمعة 07 شباط 2020 - 15:26

یونسكۆ دوو بڕوانامه‌ى تۆماركردن بۆ عێراق له‌سه‌ر لیستى شوێنه‌وارى جیهانى ده‌رده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
یونسكۆ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دوو بڕوانامه‌ى تۆماركردن(دار خورما)و(چله‌ى ئیمامى حوسێن) له‌سه‌ر لیستى شوێنه‌وارى جیهانى ناماده‌ییه‌كانى ده‌ركرد
وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"له‌ده‌سكه‌وتێكى نوێ ڕۆشنبیرى كه‌عێراق له‌سه‌ر ئاستى ڕۆشنبیرى جیهانى به‌ده‌ستى هێناوه‌ ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ په‌روه‌رده‌ وزانست وڕۆشنبیرى(یونسكۆ) دوو بڕوانامه‌ى تۆماركردنى له‌سه‌ر لیستى شوێنه‌وارى ڕۆشنبیرى ومرۆڤایه‌تییه‌ نامادییه‌كان ده‌ركرد كه‌بریتیین له‌،دارخورما كه‌یه‌كێكه‌ له‌هێماكانى وڵاتى ڕافیده‌ین به‌درێژایی مێژوو وهه‌روه‌ها زیاره‌تى چله‌ كه‌یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ترین گردبوونه‌وه‌ى مرۆییه‌كانى جیهان