وه‌زاره‌تى پلاندانان:پلانێك داده‌نێت بۆ به‌كارخستنى بێكاران

الجمعة 07 شباط 2020 - 18:51

وه‌زاره‌تى پلاندانان:پلانێك داده‌نێت بۆ به‌كارخستنى بێكاران

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى پلاندانان پلانێكى پێشكه‌وتووى خسته‌ڕوو بۆ دابینكردنى هه‌لى كار بۆ بێكاران.
عه‌بدولزه‌هره‌ هینداوى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند:وه‌زاره‌تى پلاندانان پلانێكى نوێ داناوه‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ وبه‌تواناكردنى كه‌رتى تایبه‌ت به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كه‌رتى گشتى بۆ دابینكردنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان.
وتیشى وه‌زاره‌تى پلاندانان به‌و دواییه‌دا پرۆژه‌ى نیشتمانى به‌كارخستنى گه‌نجانى ڕاگه‌یاندووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند پلانێكى دیكه‌ ڕۆڵى هه‌بوو به‌دووباره‌ بووژانه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت وه‌كو پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نێكى كارگێرى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ودووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌ ڕاگیراوه‌كان وپاڵپشتى كردنى كه‌رتى تایبه‌ت وپاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى ،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو ئه‌م ڕیوشوێنانه‌ بۆ به‌تواناكردنى كه‌رتى تایبه‌ت به‌رپاكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌رتى گشتى.