كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ وتوێژكردن له‌باره‌ى دواپێشهاته‌كان له‌ بیابانى ئه‌نبار

الجمعة 07 شباط 2020 - 16:46

كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ وتوێژكردن له‌باره‌ى دواپێشهاته‌كان له‌ بیابانى ئه‌نبار

 به‌غدا-اه‌ع

 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار له‌حه‌شدى شه‌عبى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى سازكرد له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ى پێاده‌ى یه‌كه‌م له‌سوپاى عێراقى بۆ تاوتوێكردنى پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى ئه‌منى له‌ناوچه‌كانى ڕۆژئاواى ئه‌نبار ودانانى پلانى له‌ناوبردنى تیرۆرستانى داعش له‌بیابانه‌كان.
سه‌عدى ناسر نوێنه‌رى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار له‌حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار له‌حه‌شدى شه‌عبى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ى پیاده‌ى یه‌كه‌مى سوپاى عێراقى سازكردووه‌ بۆ تاوتوێ كردنى پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى ئه‌منى له‌ناوچه‌كانى ڕۆژئاواى ئه‌نبار".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێ پلانى چاره‌نووسازى كردووه‌  بۆ له‌ناوبردنى تیرۆرستانى داعش له‌بیابانه‌كانى ڕۆژئاوا له‌ئه‌نبار"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه‌كان وئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان وهه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش كراوه‌ته‌وه‌.