په‌رله‌مانتارێكى فه‌تح:ده‌بێت عه‌لاوى ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكرا بكات كه‌ هه‌وڵى پشك پشكێنه‌ ده‌ده‌ن

الجمعة 07 شباط 2020 - 16:10

په‌رله‌مانتارێكى فه‌تح:ده‌بێت عه‌لاوى ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكرا بكات كه‌ هه‌وڵى پشك پشكێنه‌ ده‌ده‌ن

 به‌غداد-اه‌ع

 
هاوپه‌یمانى فه‌تح ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى جه‌ختى كرده‌وه‌ ده‌به‌ێت محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو  ئه‌و هێزه‌سیاسیانه‌ كه‌ داواى پشك پشكێنه‌ ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر گه‌ل ئاشكرا بكات.
ئه‌حمه‌د كینانى په‌رله‌مانتار له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)راگه‌یاند:" ده‌بێت سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سی و حیزبى وه‌لاوه‌ بنێن له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى عێراق"، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" راسپاردنى عه‌لاوى كرانه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌چه‌ندین كێشه‌ و قه‌یراندا تێپه‌ڕى".
وتیشى " ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو پاشگه‌ز بووه‌وه‌ له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت ئه‌وه‌ ره‌وشه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌بێت".
 
پێشتر محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو دوو مه‌رجى داناوه‌ بۆ هێزه‌ سیاسیه‌كان  بۆ پێكهێنانى كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ى.
 
محه‌مه‌د خالدى سه‌رۆكى فراكسیۆنى به‌یارق خه‌یر،ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند ،سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان وپارته‌كان به‌شداربن له‌هه‌ڵبژاردنى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ى".
وتیشى"عه‌لاوى دوو مه‌رجى داناوه‌ له‌هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوانى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ى به‌پشت به‌ستن به‌ده‌ستپاكى ولێهاتوویی".