خه‌زعه‌لى داوا له‌عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات ئاسایش بسه‌پێنێت وشكۆى وڵات بگه‌رێنێته‌وه‌

الجمعة 07 شباط 2020 - 15:03

 خه‌زعه‌لى داوا له‌عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات ئاسایش بسه‌پێنێت وشكۆى وڵات بگه‌رێنێته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ئه‌مڕۆ هه‌ینى داواى له‌فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان كرد ئاسایش بسه‌پێنێت وشكۆى وڵات بگه‌رێنێته‌وه‌.
خه‌زعه‌لى له‌تویتێكدا له‌سه‌ر"تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"دواى ئه‌وه‌ى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى له‌چه‌ند وتارێكدا جه‌ختى له‌گرنگى سه‌پاندنى ئاسایش وپاراستنى گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندانى كردۆته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێت فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ئه‌ركى خۆى هه‌ستێت به‌سه‌پاندنى ئاسایش وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى ده‌وڵه‌ت".
وتیشى"ده‌بێت هه‌مووان به‌گشتى ومیدیاكاران به‌تایبه‌تى له‌م پرسه‌دا پاڵپشتى بكه‌ن چونكه‌ تاكه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیرى وپاراستنى گیانى هاوڵاتیان".