عه‌لاوى چی به‌ هێزه‌ سیاسیه‌كان وتووه‌

الجمعة 07 شباط 2020 - 13:15

عه‌لاوى چی به‌ هێزه‌ سیاسیه‌كان وتووه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆكى وه‌زیران ڕاسپێردراو دوو مه‌رجى ئاڕاسته‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كردووه‌ له‌باره‌ى دیاریكردنى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ى.
محه‌مه‌د خالدى سه‌رۆكى فراكسیۆنى به‌یارق خه‌یر،ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند ،سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان وپارته‌كان به‌شداربن له‌هه‌ڵبژاردنى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ى".
وتیشى"عه‌لاوى دوو مه‌رجى داناوه‌ له‌هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوانى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ى به‌پشت به‌ستن به‌ده‌ستپاكى ولێهاتوویی".