اه‌ع ده‌قى وتارى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى بڵاوده‌كاته‌وه‌

الجمعة 07 شباط 2020 - 13:01

اه‌ع ده‌قى وتارى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى بڵاوده‌كاته‌وه‌
 به‌غدا-اه‌ع
 
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی"اه‌ع"،ده‌قى وتارى دووه‌م بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د سافى نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى ئه‌مڕۆ هه‌ینى خوێندرایه‌وه‌
 
به‌ناوى خواى گه‌وره‌ ومیهره‌بان
خۆشك وبرایان
ده‌قى نووسراوه‌كه‌ى نوسینگه‌ى سه‌ید سیستانى له‌نه‌جه‌فى پیرۆز كه‌به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ بۆتان ده‌خوێنینه‌وه‌:
ده‌بێت ئاماژه‌ به‌دوو ڕێكارى گرنگى په‌یوه‌ست به‌ڕووداوه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بكه‌ین:
یه‌كه‌م:سه‌ربارى بانگه‌وازه‌ به‌رده‌وامه‌كانى مه‌رجعیه‌تى ئاینى له‌باره‌ى گرنگى دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌توندوتیژى وپابه‌ندبوون به‌ئاشته‌وایی خۆپیشاندانه‌كان ودوورخستنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان كه‌داواى چاكسازى ده‌كات له‌و كرده‌وانه‌ى زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت وپاڵپشتى وهاسۆزى هاونیشتمانییان له‌ده‌ست ده‌دات،به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕێگر نه‌بوو له‌وه‌ى ڕووداوى دڵته‌زێن وپه‌ژاره‌ له‌ڕۆژانى ڕابردوو ڕووبدات كه‌تیایدا خوێنى خۆشه‌ویستانمان به‌بێ ڕه‌وایی برژێت ،ودوایینیشیان ئه‌وه‌ى شارى نه‌جه‌فى پیرۆز بوو كه‌ئێواره‌ى چوار شه‌ممه‌ى ڕابردوو ڕوویدا.
له‌كاتێكدا مه‌رجعیه‌تى ئاینى سه‌ركۆنه‌ى هه‌موو ئه‌م ده‌ستدرێژى وپێشێلكارییانه‌ ده‌كات كه‌روویاندا له‌هه‌ر لایه‌نێكیش بێت،سه‌ره‌خۆشیش له‌خانه‌واده‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌خۆشه‌ویسته‌كانیان له‌ده‌ستدا ونزایش بۆ برینداران  ده‌كات به‌زووترین كات چاكببنه‌وه‌ هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌هه‌ڵوێسته‌كانى ڕابردووى ده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى پێكردووه‌ كه‌ته‌نها هێزه‌ ئه‌منییه‌ فه‌رمییه‌كان ده‌توانن ڕێگرى بكه‌ن له‌دروستبوونى پشێوى وتێكدانى ڕه‌وشى گشتى،بۆیه‌ ده‌بێت به‌رپرسیارێتى خۆیان وه‌ربگرن له‌پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ،وپارێزگاریكردن له‌گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان وخۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز ،وئاشكراكردنى هێڕشبه‌ران وگێره‌شێوێنه‌كان وپاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان له‌ده‌ستدرێژى كه‌سانى تێٍكده‌ر وهه‌روه‌ها هیچ بیانووییه‌ك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێچ ڕێكارێك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌م ئه‌ركه‌ى بكات یان به‌ره‌نگارى ئه‌و پێشهاتانه‌ بكات كه‌له‌بنچینه‌ى كاره‌كانى دایه‌ ،وده‌بێت به‌ته‌واوى پیشه‌ییه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكات ودوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌به‌كارهێنانى توندوتیژى له‌سه‌ودا كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانى ئاشته‌وایی وڕێگا بگرێت به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر به‌شداربووانى خۆپیشاندانه‌كان ،له‌هه‌مان كاتیشدا ڕێگرى بكات له‌زیان گه‌یاندن به‌موڵكى گشتى وتایبه‌تدا به‌هه‌ر بیانوو وله‌ژێر هه‌ر ناونیشانێك بێت.
 
دووه‌م:مه‌رجعیه‌تى ئاینى له‌ وتاره‌كانى پێشوویدا بۆچوونى خۆى دیاریكرد بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانى سیاسی ئێستا ،وڕوونیشیكرده‌وه‌ حكومه‌تى نوێ كه‌ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ى حكومه‌تى  ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ ده‌بێته‌ جێی متمانه‌ى گه‌ل بێت وتواناى هێوه‌ركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه‌ وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى وڵاتى هه‌بێت وهه‌نگاوه‌ گرنگه‌كان په‌یڕه‌و بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌كه‌شێكى ئارام ودوور له‌كاریگه‌رى لاوه‌كى پاره‌ یان چه‌ك نایاسایی وهه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى ،مه‌رجعیه‌تى ئاینى سه‌رله‌نوێ دووپاتیده‌كاته‌وه‌  كه‌په‌یوه‌ندیدار نییه‌ به‌ده‌ستێوه‌ردان یان ڕاوبۆچوونى هه‌بێت له‌هه‌ر ورده‌كارییه‌كى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ له‌م رێڕه‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت.