ریاڵ مەدرید لەجامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە

الخميس 06 شباط 2020 - 22:55

ریاڵ مەدرید لەجامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە

 چاودێرى-اه‌ع

 
لەجامی شای ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لەیاریگاى خۆی بە ریاڵ سۆسیداد دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
لەمیانی یارییەکانی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لەیاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەى ریاڵ سۆسیدادی کرد.
ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ شکستی هێنا بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد.
چوار گۆڵەکەى ریاڵ سۆسیداد دوانیان ئیساک کردی و دوانەکەى تریش ئۆدیگار و مۆرینۆ کردیان، سێ گۆڵەکەى ریاڵ مەدریدیش مارسیلیۆ و رۆدریگۆ و ناتچۆفێرناندێز تۆماریانکرد.
بەو ئەنجامەو بە پێی یاسای نوێی جامی شای ئیسپانیا کە لەم وەرزەوە یارییەکان بە یەک یاریی دەکرێن، ریاڵ مەدرید ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد و ریاڵ سۆسیداد گەیشتە قۆناغی چوار تیپی.