ئه‌و پزیشكه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى دۆزیه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

الخميس 06 شباط 2020 - 00:49

ئه‌و پزیشكه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى دۆزیه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا
چاودێرى-اه‌ع
 
ئەو پزیشكەی پێش بڵاوبونەوە و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین هۆشداریدا و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هەڕەشەی لێكرا تا ئەو هۆشدارییانەی رابگرێت، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە وهان گیانیلەدەستدا.
لی وێنلیانگ، ئەو پزیشكەی پێش تەشەنەسەندن و راگەیاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشداری دابو، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی توشبونی بە هەمان ڤایرۆس لە تەمەنی 34 ساڵیدا لە شاری وهان، ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە گیانیلەدەستدا.
لە رێكەوتی 12ی كانونی دوەمی ئەمساڵدا لی لە نەخۆشخانەیەكی وهان پاش ئەنجامدانی پشكنینی خوێن دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسەكەیە و بەوهۆیەوە خرایە ژێر چاودێری تەندروستی.