ئۆپراسیۆنى فوراتى ناوه‌راست ورده‌كارى روداوه‌كه‌ى گۆره‌پانى خۆپیشاندان له‌ كه‌ربه‌لا ده‌خاته‌ روو

الخميس 06 شباط 2020 - 18:17

ئۆپراسیۆنى فوراتى ناوه‌راست ورده‌كارى روداوه‌كه‌ى گۆره‌پانى خۆپیشاندان له‌ كه‌ربه‌لا ده‌خاته‌ روو

 به‌غداد-اه‌ع

 
ئۆپراسیۆنى فوراتى ناوه‌راست ورده‌كارى روداوه‌كه‌ى گۆره‌پانى خۆپیشاندان له‌ كه‌ربه‌لا ده‌خاته‌ روو.
عه‌مید فاهم كه‌ریم به‌رێوبه‌رى راگه‌یاندنى ئۆپراسیۆنى فوراتى ناوه‌راست ،ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌،له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له‌ په‌لاماردانى گۆره‌پانى خۆپیشاندان ده‌كرێت له‌ فولكه‌ى په‌روه‌رده‌ له‌ كه‌ربه‌لاى پیرۆز دوره‌ له‌ راستیه‌وه‌".
كه‌ریم ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد"ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ رووى دا له‌ گۆره‌پانى خۆپیشاندان ته‌نها كێشه‌ى نێوان دوو خۆپیشانده‌ر بووه‌ وهێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ست به‌جێ توانیان ئه‌و كێشه‌یه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن".
 
وتیشى " هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ له‌ كه‌ربه‌لا به‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانیه‌وه‌ پارێزگارى له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن له‌ هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك".
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى ناوه‌راست هۆشدارى دایه‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له‌ گه‌یاندنى هه‌واڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى نادروست ".