عانى:پاڵپشتى كردنى عه‌لاوى به‌نده‌ به‌ به‌رنامه‌ حكومیه‌كه‌یه‌وه‌

الخميس 06 شباط 2020 - 10:49

عانى:پاڵپشتى كردنى عه‌لاوى به‌نده‌ به‌ به‌رنامه‌ حكومیه‌كه‌یه‌وه‌

 

 
به‌غداد-اه‌ع
 
زافر عانى په‌رله‌مانتار له‌ هاوپه‌یمانى هێزه‌ عێراقیه‌كان جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌ گرنگى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو بۆ نزیك بونه‌وه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران.
عانی له‌ لێدوانێكى  بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" هێشتا زووه‌ له‌ بریاردان له‌سه‌ر تواناكانى عه‌لاوى له‌پێكهێنانى حكومه‌ت یان وه‌رگرتنى متمانه‌ى په‌رله‌مان به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ،  كیێبڕكێ له‌ ئێستادا ده‌ستى پێ كردووه‌، رونیكرده‌وه‌ دیارى كردنى عه‌لاوى له‌ كات و ساتێكدا بووه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسیه‌كان له‌ قه‌یراندا بوون.
 
عانی جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو  سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانى  بخاته‌ گه‌ڕ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ بازنه‌ى توندوتیژى ده‌بین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد راو بۆچونى هاوپه‌یمانه‌تیه‌كه‌ى پابه‌ند ده‌بێت به‌ به‌رنامه‌ حكومیه‌كه‌ى عه‌لاوى كه‌ تواناى جێ به‌جێ كردنى هه‌بێت و له‌گه‌ڵ داواكارى هاوڵاتیان هاوتا بێت.