ده‌قى وتارى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو

الخميس 06 شباط 2020 - 16:09

ده‌قى وتارى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو

 اه‌ع

 
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع) ده‌قى وتارى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بڵاوده‌كاته‌وه‌.
 
 
گەلی پیرۆزی عێڕاق،کوڕان و کچانمان لە گۆڕەپانی ناڕەزایەتیەکان.
سڵاوتــان لێبێت..
 
وڵاتی ئازیزمان بەدۆخێکی ئاڵۆزدا تێ دەپەڕێت،نەهامەتیەکان کێشەی نوێ دێنن ئاراوە،لێمان دەخوازێت هەوڵ بۆ بەدواداچوون و ڕوونکردنەوە بدەین،وهەموو هەوڵێک بخەینە گەڕ بۆ ڕۆیشتن بەئاراستەی ڕاست ودروست.
 
ڕووداوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو بەداخ وئازاربەخشن،هێمای  مەترسیدار دەکرێت لە ڕووداوەکانی ڕوویدا،ئەوەشی کە ڕوودەدات،لە کەوتنەوەی شەهید و بریندار لەسەرجەم گۆڕەپانی ناڕەزایەتیەکان،ئەم دۆخەش جێگەی قبوڵ نیـە،ئەوەی لە گۆڕەپانەکانن  ڕۆڵە ئاشتی خوازەکانمانن،کە شایەنی هەموو ڕێز وستایشێکن،ئەرکمان خزمەتکردن و گوێگرتنە لێیان،نەک ڕووبەڕوی سەرکوتکردن وفشار ببنەوە.
 
پراکتیزەکردنی ئەم هەوڵانە دەمانخاتە گۆشەی شەرمەندەیی،بەردەوامی  ئەم هەوڵانە بەرامبەر گەنجانمان ڕێگامان نادات بەردەوام بین لەو ئەرکەی ڕاسپێردراوین بۆی،ئێمه هاتووین بۆ ئەم ئەرکە نیشتیمانیە تەنها لە پێناو بونیاتنانەوەی ئەوەی خاپورکرا،لە ڕەوشتی مندا نیە تەنها سەیرکەر بم،و ڕۆڵەکانمان ڕووبەڕوی کۆمەڵێک کردەوە ببنەوە ودڵ و ویژدان بۆی  خەمگین ببێت.
 
ڕێزگرتن لە بیروڕای یەکتر گرنگترین هەنگاوە لەم دۆخە هەوڵی بۆ بدەین،نایشارمەوە،من هیچ ئەوە ڕەتناکەمەوە کە وێنەکانم هێمای ئێکسی بەسەردا بهێنرێت لە گۆڕەپانەکان، ڕەتیدەکەمەوە بەهیچ جۆرێک هێڕش بکرێتە سەر ئەو کەسانەی کە ئەو وێنانە بەرزدەکەنەوە، هاوڵاتی ئازاد و پیرۆزە لە دەربڕینی ڕای خۆی،ئەرکمان خزمەتکردن و پاراستن و ڕێزگرتنیانە.
 
لەکارە پێشینەکانی حکومەتی داهاتووی ،لەبەندی یەکەم،ئەوەیە لێکۆڵینەوەی جدی بکەین لەو پێشێلکاریانەی ڕووبەڕوی ڕۆڵەکانمان بۆتەوە لەڕیزی خۆپیشاندەران و هێزەئەمنیەکان،لێپرسینەوە دەکەین لەو کەسانەی لەپشت ئەم کارانەوە بوون، هەرکەسێک بێت،سەر بەهەر لایەنێک بێت،خوێنی عێڕاقی تاکە هێڵی سوورمانە،کە هیچ کەرامەت و ڕێزێکمان نامێنێت ئەگەر ببینین لە بەرچاومان بڕژێت.
 
ئێمە لەم ساتە شەرمەندەیی پێدا تێدەپەڕین،ڕاسپێردراوین، دەسەڵاتمان نیە بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەت،ئەوەی گرنگە لامان لەئێستادا کارکردنە بۆ ڕێگری کردن لە دەرچوونی باردۆخەکە بۆ کۆتاییەکی نەخوازراو.
 
جەختدەکەینەوە لەوەی بە ڕیزبەندی کاردەکەین بۆگرنگترین داواکاریەکانی گۆڕپانی خۆپیشاندانەکان،کە ئەویش دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنی پێش وەخت،دووبارە جەخت لەوە دەکەینەوە خوێنی عێراقی هێڵی سوورمانە،کاردەکەین بۆ لێپێچینەوە لەهەموو ئەوانە توانیان هێڕشی بکەنە سەر،بە لێکۆڵینەوەیەک کە کەسی لێ بەدەر نەبێت.
خودا عێراق و عێراقیەکان پارێزراو بکات.
 
داوای سەرکەوتن لە خودا وهەماهەنگی لە هەمووان دەکەین لەگەڵمان بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە.
 
سڵاو و بەزەی وبەرەکەتی خواتان لێبێت.