ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: كارمه‌ندێكى حه‌شدى شه‌عبى له‌هێڕشێكى داعش بۆ سه‌ر موتێبیجه‌ شه‌هید بوو

الأربعاء 05 شباط 2020 - 22:38

ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: كارمه‌ندێكى حه‌شدى شه‌عبى له‌هێڕشێكى داعش بۆ سه‌ر موتێبیجه‌ شه‌هید بوو

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ڕایگه‌یاند،كارمه‌ندێكى حه‌شدى شه‌عبى له‌ئاكامى هێرشێكى تیرۆرستانى داعش له‌موتێبیجه‌ شه‌هید بووه‌.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كارمه‌ندێكى فه‌وجى 3ى لیواى 53 له‌میان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى دیجله‌ى حه‌شدى شه‌عبى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌ئاكامى هێرشێكى تیرۆرستانى داعش له‌ڕێگاى ته‌قه‌ى ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ناوچه‌ى موتێبیجه‌ شه‌هیدبووه‌.
وتیشى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وحه‌شدى شه‌عبى له‌ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.