سه‌رایا سه‌لام: لایه‌نى نه‌ناسراو هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر گۆره‌پانى خۆپیشاندانه‌كان له‌نه‌جه‌فى پیرۆز

الأربعاء 05 شباط 2020 - 19:44

سه‌رایا سه‌لام: لایه‌نى نه‌ناسراو هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر گۆره‌پانى خۆپیشاندانه‌كان له‌نه‌جه‌فى پیرۆز

 به‌غداد-اه‌ع

 
سه‌فا‌ تمیمى وته‌بێژى سه‌ربازى سه‌رایا سه‌لام ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئاشكراى كرد كه‌ گرۆپێكى نه‌ناسراو هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌ گۆره‌پانى سه‌دریین له‌ پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز. 
تمیمی به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی (اه‌ع) راگه‌یاند:" كه‌سانێكى نه‌ناسراو هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر خۆپشانده‌ره‌ ئاشتیخواز و خاوه‌ن كڵاو شینه‌كان له‌ گۆڕه‌پانى سه‌دریین له‌ نه‌جه‌فى پیرۆز.  
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد" بڵاوبونه‌وه‌ى كڵاوشینه‌كان له‌ پارێزگاكه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌ئه‌منیه‌كاندا بووه‌، رونیكرده‌وه‌ هه‌ماهه‌نگى ته‌واو هه‌یه‌ له‌ نێوان عه‌شایه‌ره‌كان و خۆپیشانده‌ران له‌ پارێزگاكه‌دا ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هۆى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌وامى ئاسایى له‌ خۆێندنگا و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان". 
وتیشى" چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت فیتنه‌ دروست بكه‌ن له‌ پارێزگاى نه‌جه‌ف بۆ ئه‌وه‌ى ژیان په‌ك بخه‌رێت له‌و پارێزگایه‌ ئێمه‌ش به‌به‌ڵگه‌وه‌ په‌لاماردانى ئه‌و گروپانه‌ بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران پێشكه‌ش به‌ هێزه‌ئه‌منیه‌كان كردووه‌".
له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا تمیمی وتى" هاوڵاتیان له‌ نه‌جه‌ف نیگه‌رانن له‌ برینى رێگاوبانه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خۆیان ناو ناوه‌ به‌ گروپى (رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ده‌وام)كه‌ ئامانجیان دروستكردنى پشێویه‌ جارێكى دیكه‌ له‌ پارێزگاكه‌ و لابردنى خۆپیشاندان له‌ رێچگه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆى.