فریاگوزارى توركى:به‌رزبونه‌وه‌ى قوربانیانى هەرەسی بەفرەوە بۆ 33 كه‌س

الأربعاء 05 شباط 2020 - 18:16

فریاگوزارى توركى:به‌رزبونه‌وه‌ى قوربانیانى هەرەسی بەفرەوە بۆ 33 كه‌س

 چاودێرى-اه‌ع

 
 
ئاژانسى هه‌واڵى كاره‌سات و فریاگوزارى توركى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌رزبونه‌وه‌ى قوربانیانى هەرەسی بەفرەوە له‌ ولایه‌تى وانى رۆژهه‌ڵاتى توركیا بۆ 33 كه‌س راگه‌یاند.
 
 
وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا له‌ كاتێكى رابردوودا رایگه‌یاند، 30 كه‌س رزگاركراون له‌ هه‌ره‌سى به‌فره‌وه‌ کاتی گەڕان به‌دوای دوو كه‌سدا، هەرەسی به‌فر به‌سه‌ر تیمه‌كانی فریاگوزاریدا رماوە. 
به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵ تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌كاتی گه‌ڕانیان به‌دوای دو كه‌سدا كه‌ له‌ هه‌رسی به‌فردا بێسه‌روشوێن بوبون، به‌فر به‌سه‌ر خۆشیاندا رماوه کە ژمارەیان 50 کارمەندی فریاگوزاری بون و تائێستا تەرمی 20 کەس بەنادیاری ماوەتەوە و دەرنەهێنراون.