سه‌حاف:ژماره‌یه‌ك لەو خوێندكاره‌ عێراقییانه‌ى له‌ چینەوە ده‌هێندرێنه‌وه‌ له‌تاران پشكنینى ته‌ندروستییان بۆ ده‌كرێت

الثلاثاء 04 شباط 2020 - 22:15

 سه‌حاف:ژماره‌یه‌ك لەو خوێندكاره‌ عێراقییانه‌ى له‌ چینەوە ده‌هێندرێنه‌وه‌ له‌تاران پشكنینى ته‌ندروستییان بۆ ده‌كرێت

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له‌و خوێندكارانه‌ی دوێنێ له‌شاری وهان-ی چین هێندرانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی تاران كراون، به‌مه‌به‌ستی پشكنینی زیاتر بۆیان بۆ دڵنیابونەوە لەوەی کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی زیاتر بۆ ئه‌و هاوڵایتیه‌ عێراقیانه‌ بكرێت كه‌ له‌شاری وهان-ی چین هێندرانه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆریان ره‌وانه‌ی ئێران كراون، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاببینه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.