ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی وورك شۆپێك بۆ هه‌ماهه‌نگى میدیایی سازده‌كات

الثلاثاء 04 شباط 2020 - 00:25

ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی وورك شۆپێك بۆ هه‌ماهه‌نگى میدیایی سازده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع)له‌باره‌گاى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى وورك شوپێكى سازكرد بۆ هه‌ماهه‌نگى میدیایی به‌به‌شدارى به‌رێوبه‌رانى ڕاگه‌یاندنى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ ووه‌زاره‌ته‌كان وده‌سته‌ ناسه‌ربه‌خۆكان.
فه‌زڵ فه‌ره‌جوڵلا سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌وتارێكیدا له‌وورك شۆپه‌كه‌ كه‌لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمى فه‌رمانده‌یی گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ودكتۆر محه‌مه‌د سه‌لام جێگرى سه‌رۆكى ئه‌میندارێتى ودكتۆره‌ ماردین عۆیش ئه‌ندامى ده‌سته‌ى ئه‌میندارێتى وژماره‌یه‌ك وته‌بێژانى میدیایى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاماده‌ى بوون،دووپاتیكرده‌وه‌"پێویسته‌ پردى متمانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت وده‌زگا حكومییه‌كان دروست بكرێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى وتارى میدیایی نیشتمانى فه‌رمى وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌واشه‌كارییه‌كان ومیدیا دژواره‌كان كه‌كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌"،ئاماژه‌یشى دا"تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵ وزانیارییه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕاستگۆیی ووردبینى نه‌ك خێرایی".
فه‌ره‌جوڵلا ئاماژه‌ى دا "تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى به‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى كارده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانییه‌وه‌ ،واته‌ له‌وته‌بێژانى ڕاگه‌یاندن یان له‌فه‌رمانگه‌كانى ڕاگه‌یاندن له‌فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌تدا ،ئه‌مه‌یش له‌پێناو دانانى سنوورێك بۆ چه‌واشه‌كارییه‌كان ویه‌كخستنه‌وه‌ى وتارى میدیایی وبه‌شداریكردن له‌بنیاتنانى ده‌وڵه‌ت به‌پێ پلانه‌ نه‌خشه‌كراوه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌م پرسه‌ پێویستى به‌هاوكارى نێوان هه‌ردوولا له‌پێناو پته‌وكردنى متمانه‌ى وه‌رگر به‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت وتۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى".
لاى خۆیه‌وه‌ دكتۆر محه‌مه‌د سه‌لام جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارێتى داواى له‌فه‌رمانگه‌كانى ڕاگه‌یاندن كرد هاوكاربن له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق له‌میان سه‌كۆ میدیاییه‌كان كه‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دروست ده‌كرێت له‌پێناو یه‌كخستنه‌وه‌ى وتارى میدیایی ده‌وڵه‌ت وڕوونكردنه‌وه‌ى ڕاستییه‌كان بۆ وه‌رگر.
ئاماژه‌یشى دا "ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى وفه‌رمانگه‌ جیاجیاكانى تۆڕه‌كه‌ بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى جیهانییه‌كان پشتى پێده‌به‌ستن وبه‌سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى وه‌ریده‌گرن ،بۆیه‌ مامه‌ڵه‌كردن  له‌گه‌ڵیا ئامانجى زۆرى فه‌رمانگه‌ میدیاییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت،ئه‌مه‌یش له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ركى تۆره‌كه‌یه‌ وبه‌شێكه‌ له‌كاره‌كانى".
 
 
خه‌ڵه‌ف:بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى درۆ ده‌بێـته‌ هۆى ململانییه‌كان
 
لاى خۆیه‌وه‌ لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان جه‌ختى له‌گرنگى هاوكارى له‌گه‌ڵ میدیاى فه‌رمى ده‌وڵه‌ت كرده‌وه‌ بۆ به‌درۆ ده‌رخستنى ووێنه‌ وڤیدیۆ چه‌واشه‌كارییه‌كان كه‌دووژمنانى عێراق دروستى ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنى یه‌كڕیزى وڵات وبڵاوكردنه‌وه‌ى ئاژاوه‌گێڕى وجیاكارى ".
خه‌ڵه‌ف دووپاتیكرده‌وه‌ ئامانجى سازكردنى ئه‌م وورك شۆپه‌ دروستكردنى كۆده‌نگی سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ته‌ ورێككه‌وتن كرا له‌باره‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى وتارى میدیایی حكومى ،وئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ده‌نگى هه‌واڵ وسه‌رچاوه‌ى سه‌رجه‌م ده‌زگا میدیاییه‌كانى دیكه‌ ده‌بێت.
ئاماژه‌یشى دا"بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى درۆ له‌ژماره‌یه‌ك له‌سه‌كۆ میدیاییه‌كان ده‌بێته‌ هۆى دروستبوونى ململانێ نێوان چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا،ئه‌مه‌یش واده‌خوازێت هۆشیاربوونه‌وه‌ وچاودێرى هه‌بێت له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانى میدیایی له‌وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان وبڵاوكردنه‌وه‌یان له‌ڕێگاى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى وده‌زگاكانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى كه‌ چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كى حكومییه‌ ووتارى ده‌وڵه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كات وڕه‌چاوى ئاسایشى گشتى ویه‌كڕیزى كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن".
 
 
 محه‌ننا:ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى پشت به‌ڕاستییه‌كان ده‌به‌ستێت 
 
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایگه‌یاند"ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى پشت به‌ڕاستییه‌كان ده‌به‌ستێت وسه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌ فه‌رمییه‌كانى وڵاته‌ وهه‌موومان پاڵپشتى كاره‌كانیان ده‌كه‌ین له‌ڕێگاى به‌خشینى هه‌واڵه‌ تایبه‌ته‌كان".
وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى ئاژانسه‌كه‌ بووه‌ وسه‌رجه‌م كه‌رته‌ میدیایی وده‌زگاكانى ئاماده‌ى بوون له‌پێناو یه‌كخستنه‌وه‌ى ئه‌ئه‌ركى وتارى میدیایی ودانانى ڕێكار ومیكانزمه‌كانى گه‌یشتن بۆ هه‌واڵه‌كانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى به‌خێرایی وئاسانى بۆ ئه‌وه‌ى بگاته‌ ده‌ستى هاوڵاتى".
ئه‌وه‌یشى وت تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراق ده‌توانێت بچێته‌ نێو ئه‌و رووبه‌رانه‌ى كه‌ده‌زگاكانى تر ناتوانن بگه‌یه‌نه‌ ئه‌و ڕووبه‌رانه‌ ئه‌وه‌یش له‌میان په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ده‌زگا حكومییه‌كان ودابینكردنى ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ كاركردن".
 
 
 مه‌عه‌ن:هه‌نگاوێكى گرنگه‌ ده‌زگا حكومییه‌كان له‌ژێر سایه‌ى ده‌وڵه‌ت بن
 
 
لاى خۆیه‌وه‌ لیوا سه‌عه‌د مه‌عه‌ن به‌رێوبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان وڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دووپاتیكرده‌وه‌ "ئه‌م سیمینار ودیدارانه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ یه‌كڕیزى میدیاى حكومى وده‌بێت هه‌مووان له‌ئاستى به‌رپرسیارێتى بن "،ئاماژه‌یشى دا"بیرۆكه‌ وهه‌نگاوێكى نایابه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى به‌كۆكردنه‌وه‌ى وته‌بێژان وبه‌رێوبه‌رانى ڕاگه‌یاندن له‌ده‌زگا حكومییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ژێر سایه‌ى ده‌وڵه‌تدابن".
جه‌ختیشى له‌سه‌ر "پابه‌ندبوون به‌ئه‌ركى پیشه‌یی ڕۆژنامه‌نووسى به‌مه‌رجێك له‌سه‌ر هه‌ژمارى وردبینى نه‌بێت وكاتێك كۆك بین له‌سه‌ر دانانى میكانزمێك بۆ ڕاكێشانى بینه‌رى دۆسییه‌كان له‌ڕێگاى وه‌رگرتنى زانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ ڕاسته‌قینه‌كان ئه‌مه‌یش ڕۆڵى ده‌بێت له‌سه‌ر دابینكردنى ورده‌كارییه‌كان كه‌سوودى بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌بێت وڕۆڵیشى ده‌بێت له‌ له‌ناوبردنى چه‌واشه‌كارییه‌كان".
 
 
 
 ڕه‌سول:كارى له‌پێشینه‌ى هه‌واڵه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ده‌بێت
 
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى به‌رگرى لاى خۆیه‌وه‌ ڕاگه‌یاند "ده‌توانێت كار له‌پێشینه‌ى هه‌واڵه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى بێت،پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌سه‌ر تیرۆرستانى داعش یه‌یادهێنایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چۆنێتى گه‌یاندنى زانیارى دروست له‌ڕێگاى تۆڕى ڕاگه‌یاندن پێش ئه‌وه‌ى چه‌واشه‌كارى بكڕێت".
 
 
 عه‌بادى:هه‌واڵه‌كان تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق 
 
 
ئه‌حمه‌د عه‌بادى وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى كاره‌با دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌كان تایبه‌ت ده‌بن به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى"،ئاماژه‌یشى دا "هه‌ندێك له‌لێدوانه‌ ته‌له‌فزیۆنییوكان شڵه‌ژاوى دروستكرد له‌میان ده‌رخستنى به‌شێك له‌وتاره‌كان".
 
وتیشى"ئاژانسى هه‌واڵى عێراق فه‌رمییه‌ به‌مه‌یش ده‌توانین له‌په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام بین له‌گه‌ڵیان له‌پێناو مسۆگه‌ركردنى ڕاستگۆیی زانیارییه‌كان".
 
 
 
 عه‌رداوى"وورك شۆپى "اه‌ع" چه‌ند وورك شۆپێكى تر به‌دواییدا ئه‌نجام ده‌درێت
 
 
سه‌تار عه‌ردواى به‌رێوبه‌رى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئه‌م وورك شۆپه‌ى له‌لایه‌ن"اه‌ع" سازكرابوو چه‌ند وورك شوپێكى تر به‌دواى خۆییدا ده‌هێنێت به‌ئامانجى هه‌ماهه‌نگى وپه‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رانى ڕاگه‌یاندن له‌فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان وڕێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانزمى تایبمه‌ندى كاره‌كه‌ وسنوورداركردنى مادده‌ى هه‌واڵى په‌یوه‌ست به‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت له‌رێگاى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمى.
 
 
 سواد:ئامانجى وورك شۆپه‌كه‌ دانانى نه‌خشه‌ى سیاسه‌تێكى نه‌گۆراوه‌
 
لاى خۆیه‌وه‌ عه‌لى جاسم سواد یاریده‌ده‌رى به‌رێوبه‌رى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى دووپاتیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى سنوورداركردنى هه‌واڵه‌كانى ده‌زگا حكومییه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى وله‌وێوه‌ بۆ ده‌زگا میدیاییه‌كانى دیكه‌"،ئاماژه‌یشى دا"به‌دڵنه‌وایی گه‌یاندنى زانیارییه‌كان به‌ شێوازێك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سیاسته‌ باڵاكانى ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یش به‌وه‌ى گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان له‌ڕێگاى ده‌روازه‌ى میدیایی ده‌وڵه‌ت كه‌ئه‌ویش ئاژانسه‌".
سواد ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م وورك شۆپه‌ به‌مه‌به‌ستى نه‌خشه‌كردنى سیاسه‌تێكى نه‌گوراوه‌ بۆ وتارى ده‌وڵه‌ت به‌شێوازێك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ڕه‌وشى ئێستا كه‌پێویستى به‌وتارێكى بابه‌تییانه‌ وهاوسه‌نگه‌.