ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان:قه‌یرانى غاز له‌شارى هه‌ولێر به‌هۆى كێشه‌یه‌ك له‌گرێبه‌سته‌كانه‌وه‌ بووه‌

الثلاثاء 04 شباط 2020 - 21:10

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان:قه‌یرانى غاز له‌شارى هه‌ولێر به‌هۆى كێشه‌یه‌ك له‌گرێبه‌سته‌كانه‌وه‌ بووه‌

 هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما سه‌ردار

 
باڵانبۆ محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو،گرفتى گرێبه‌ستى واژۆكراوى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وكۆمپانیاى تایبه‌ت به‌دابینكردنى غازى ماڵان هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى غازه‌ له‌پارێزگاى هه‌ولێر.
محه‌مه‌د عه‌لى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"قه‌یرانى غاز له‌هه‌ولێر گرفتى حیزبى نییه‌ به‌ڵكو به‌هۆى گرفتێكه‌ له‌ته‌نده‌رى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم وكۆمپانیاى نێوخۆیی تایبه‌ت به‌دابینكردنى غازى ماڵان واژۆكراوه‌".
وتیشى"كۆمپانیاكه‌ غاز له‌حكومه‌ت به‌نرخى زۆر به‌رز ده‌كڕێت بۆیه‌ ناچار ده‌بێت به‌نرخێكى به‌رز به‌هاوڵاتیان بیفرۆشێت".
محه‌مه‌د عه‌لى كه‌ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستانه‌ له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هیچ ڕكابه‌رییه‌ك نه‌بووه‌ نێوان كۆمپانیاكان به‌ڵكو ڕێككه‌وتن كراوه‌ نێوان كۆمپانیاكه‌ ووه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخه‌كان ".