سه‌در: كڵاو شینه‌كان ئه‌ركیان پاراستنى خوێندنگا و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌

الثلاثاء 04 شباط 2020 - 15:15

سه‌در: كڵاو شینه‌كان ئه‌ركیان پاراستنى خوێندنگا و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌

 

 
 
به‌غداد-اه‌ع
موقته‌دا سه‌رد سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ركى كڵاو شینه‌كان ته‌نها پاراستنى خوێندنگا و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتیخوازانه‌ .
سه‌در له‌ تویتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " ئه‌ركى كڵاو شینه‌كان نیه‌ به‌رگریم لێ بكه‌ن و ئه‌و ده‌نگانه‌ سه‌ركوت بكه‌ن كه‌ له‌ دژى من به‌رز بونه‌ته‌وه‌ سوپاسیان ده‌كه‌م"، رونیكرده‌وه‌" ئه‌ركیان ته‌نها پشتیوانیکردن و بەهێزکردنی هێزە ئەمنییەکانە تا بتوانن مەودای ئاسایشیی و سەقامگیری زیاتربکەن و ناڕازییەکان بپارێزن، دوای ئەوە رۆڵی ئێوە کۆتایی دێت."