وه‌زاره‌تى پلاندانان مه‌رجه‌كانى پێدانى قه‌رزى گه‌نجان ده‌خاته‌ روو

الثلاثاء 04 شباط 2020 - 13:42

وه‌زاره‌تى پلاندانان مه‌رجه‌كانى پێدانى قه‌رزى گه‌نجان ده‌خاته‌ روو

 به‌غداد-اه‌ع

 
 
وه‌زاره‌تى پلاندانان مه‌رجه‌كانى پێدانى قه‌رزى گه‌نجان له‌ میان پرۆژه‌ى نیشتمانى ده‌خاته‌ روو.
عه‌بدلزه‌هره‌ هنداوى وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" مه‌رجه‌كانى پێدانى قه‌رز ده‌بێت كۆمه‌ڵێك گه‌نج له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز ژماره‌یان له‌ (10) كه‌متر نه‌بێت به‌شداربن له‌ پرۆژه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى راوێژكارى له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى خاوه‌ن شاره‌زا كه‌ لایه‌نه‌ ئابوریه‌كه‌ى پرۆژه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات بۆ وه‌رگرتنى قه‌رز" رونیكرده‌وه‌ " پرۆژه‌ى نیشتمانى قه‌رز به‌ گه‌نجان پێشكه‌ش ده‌كات به‌ مه‌رجى پێشكه‌شكردنى پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یه‌كى ئابورى".
هنداوى وتیشى" برى قه‌رزه‌كه‌ به‌ پێى ئاستى به‌شداربوانى پرۆژه‌كه‌ ده‌بێت له‌ نێوان 30 بۆ 50 ملیۆن دینار ده‌بێت به‌مه‌ش برى قه‌رزه‌كه‌ به‌گشتى بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك نابێت له‌ 300 ملیۆن كه‌متر بێت و له‌ 500 ملیۆن دینارى عێراقى زیاتر بێت ، ئه‌مه‌ش بڕه‌ پاره‌یه‌كى باشه‌ بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌یه‌كى پیشه‌سازى یاخود كشتوكاڵى یان هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى دیكه‌ "، جه‌ختى كرده‌وه‌ ئه‌م پرۆژانه‌ هه‌لى كار بۆ گه‌نجان به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌ كه‌رتى تایبه‌ت ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " بانكى مه‌ركه‌زى یه‌كێكه‌ له‌ لایه‌نه‌كانى پێشكه‌شكار بۆ پرۆژه‌كان، سه‌ربارى رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكى ئه‌هلى"، رونیكرده‌وه‌ "قازانجى ئه‌و قه‌رزانه‌ له‌ %3 زیاتر نابێت بۆ هه‌ر ساڵێك ،ماوه‌ى پێدانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ش 8 ساڵ ده‌بێت ".